کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان پشتیوانی لەحكومەتەكەی كازمی دەكات

.

10:38 AM - 06/07/2020

هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان لەبەیاننامەیەكیدا داوای لەمستەفا كازمی سەرۆك وەزیری عیراق كردوە، بەدەستێكی پۆڵاین لەهەركەسولایەنێك بدات ئەگەر بیانەوێت دەوڵەتی عیراقی لاواز بكەن و پێگەی لەباربەرن.
وەك لەبەیاننامەكەدا هاتووە: لەكاتێكدا حكومەت و پەرلەمان لەهەوڵی زامنكردنی سەروەری عیراق و كۆكردنەوەی چەكن لەدەستی دەوڵەتدا،هەندێك لایەن لەدەرەوەی یاسا دەیانەوێت شكست بەو هەوڵانە بهێنن.
بەپێی هەمان بەیاننامە هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان ئیدانەی هەر هەوڵێك دەكات كە بیەوێت متمانەی هاوڵاتی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتوانای حكومەتی عیراقی نەهێڵێت لەسەپاندنی یاسا و رێگریكردن لەپەلاماردانی نێردەو نوێنەرایەتی دیپلۆماسی بیانی و عەرەبی لەعیراقدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە