.
07:15 PM - 05/07/2020
پۆلیسی دارستانی ماوەت ژیانی ( ٤ ) هاووڵاتی ڕزگار دەکەن.
بەمەبەستی گەشت و سەیران و بەسەربردنی ساتە خۆشەکانیان چوار هاووڵاتی ڕوو لە ناوچەکانی قەزای ماوەت دەکەن ؛ تایبەت سنوری ئاوەکورتێ و دووچۆمان .
ئەو گەشتیارانە کە ژمارەیان ( ٤ ) کەس دەبوو بەهۆی مەلەکردن لە ئاوی ڕووباری دووچۆمان دەپەڕنەوە بەڵام بەهۆی کردنەوەی ئاوی بەنداوەکان لەسنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکە لەماوەیەکی کەمدا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و زۆر زیاد دەکات و ژیانی ئەو چوار هاووڵاتیە دەکەوێتە مەترسەوە .
پاش ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی دارستان ، زۆر بەخێرایی مەفرەزەیەک لەکارمەندانی پۆلیسی دارستانی ماوەت دەگەنە شوێنی گەشتیارەکان و بەهاوکاری لەگەڵ پۆلیسی بەرگری شارستانی و ژمارەیەک هاووڵاتی گوندنشین دوای هەوڵێکی زۆر دەتوانن ژیانی ئەو هاووڵاتیانە لەمەترسی ڕزگار بکەن و بیانهێننەوە جێگەی ئارام ..
بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی کارمەندانی پۆلیسی دارستانی ماوەت دەکەین و ئەو هەڵوێستەیان بەرز دەنرخێنین .
2fO8TsDzBAQ
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە