کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی شەش دیاریكرا

.

06:01 PM - 05/07/2020

نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی شەش دیاریكرا
 لە سلێمانی نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی حوزەیران ، لە نێوان 5 هەزار بۆ 6 هەزارو 250 دینار دەبێت‌و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی تەمموز دیاری دەكرێت.
لەوچوارچێوەیەشدا لە كۆبوونەوەی ئەمرۆی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكاندا  بریاردرا  نرخی سەعاتێك ئەمپێری مۆلیدە بە (33) دینار و 500 فلس بۆ مانگی (6) دیاری بكرێت و بەوپێیەی لەو مانگەشدا مۆەلیدەكان بەتێكڕایی لەنێوان (160) بۆ (185) سەعات كاریان كردووە، نرخی هەر ئەمپێرێك لەنێوان 5 هەزار بۆ 6 هەزارو 250 دینار دەبێت كە دیایكردنی ئەو نرخەش  بەپێی ماوەی پێدانی كارەبا لە گەڕەكێكەوە بۆ گەرەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی مۆەلیدەكانیش بۆ مانگی تەمموز، بڕیاردرا ئەم مانگەش بە هاوبەشی لەگەڵ كارەبای نیشتمانیدا بیست و چوار سەعات كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بە هاوڵاتیان بدەن، هەروەك لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی لە  (10) دەقیقە زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدەكاندا تێنەپەڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە