کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سنە دەستپێدەكاتەوە

.

05:56 PM - 05/07/2020

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سنە دەستپێدەكاتەوە    
پارێزگاری سنە بۆ كاروباری ئابووری تەئكیدیكردەوە كە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سنە دەستپێدەكاتەوە ، لەو بارەیەوە خالید جەعفەری پارێزگاری سنە بە ئاژانسەكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە دوای ماوەیەكی زۆر لە پەككەوتنی كارەكان، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سنە دەست بە چالاكییەكانی خۆی دەكاتەوە و گەشتە ئاسمانییەكانی دەخاتەوەكار ، راشیگەیاندووە دەستپێكردنەوەكە كاریگەری لە بازرگانی ناوخۆیی و دەرەكی دەبێت و لەڕۆژانی شەممە و دووشەممە و پێنجشەممە 3 گەشت بۆ شارەكانی سلێمانی و ئیستانبوڵ لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سنەوە ئەنجامدەدەرێت.
ئەوەش لە كاتێكدایە چەند مانگێكە بەهۆی سەرهەڵدان و تەشەنەكردنی ڤایرۆسی  كۆرۆنا گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سنە راگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە