کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەكی ئابووریانە عیراق توركیا ناچار بە راگرتی پەلامارەكانی دەكات

.

05:38 PM - 05/07/2020

چەكی ئابووریانە عیراق توركیا ناچار بە راگرتی پەلامارەكانی  دەكات
 حكومەتی عیراق بەنیازە لەرێگەی پەنابردنی بۆ بەكارهێنانی چەكی ئابووری  توركیا ناچار بە راگرتنی پەلامارو لەشكركێشیەكانی بۆ ناو خاكی هەرێمی كورستان بگرێت.
لەوبارەیەشەوە  ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند: یەكێك لەو رێگایانەی بەنیازن بۆ بەرگرتن لە لەشكركێشی و هێرشی سەربازی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان بیگرنە بەر بەكارهێنانی چەكی ئابوریانەیەو  دەتوانن لەرێگەی بەرگرتن لە كاری بازرگانی و ئاڵوگۆڕی شمەكەوە لەسنورەكانەوە زیانێكی زۆر بە توركیا بگەیەنن.
وتیشی: توركیا بەرژەوەندیەكی زۆری ئابوری لە عیراقدا هەیە كەبەهاكەی دەگاتە 16 ملیار دۆلاری ساڵانەو لەگەڵیشیدا سەدان كۆمپانیای بازرگانی و ئابووری ئەو وڵاتە لە عیراقدا كار دەكەن  بۆیە دەتوانین بە خێرایی چاوخشاندنەوەیان پێدا بكەین و بیكەینە ئامانجی فشارەكانمان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.
تەئكیدیشیكردەوە كە پەنابردن بۆ رێگە چارە ئاشتی و سیاسی بژاردەیەكی زۆر گونجاوترە لەبڕی ئەو پەلامارە سەربازیانەی تاك لایەنە توركیا كردۆتیە سەر خاكی هەرێمی كوردستان و عیراق  كە لە داهاتوودا زیانی بۆ پەیوەندیەكانیان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە