کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق بودجەی 2020 پێشكەشی پەرلەمان ناكات

.

05:35 PM - 05/07/2020

عیراق بودجەی 2020 پێشكەشی پەرلەمان ناكات
 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات  كە بۆ ئەمساڵ حكومەتی عیراق بەنیاز نیە پرۆژەیاسای بودجەی 2020 پێشكەشی پەرلەمان بكات و لەئێستاوە دەستی بە ئامادەكارییەكان بۆ دانانی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 كردووە.
لەوبارەیەشەوە  جەمال ئەحمەد ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: حكومەتی عیراق لەتوانایدا نیە لە دۆخی ئێستاداو بە داهاتێكی مانگانەوە  كە بڕەكەی 2 ملیارو 800 ملیۆن دۆلارە  پرۆژەیاسای بودجەی 2020 بۆ پەرلەمان رەوانە بكات  ئەمە لەكاتێكدا عیراق بۆ هەر مانگێك پێویستی بە 7 ملیار دۆلار لە بودجەی بەكاربردن هەیە.
وتیشی دابەزینی نرخی نەوت و داكشانی ئابوری عیراق هێندەی تر قەبارەی كورتهێنانی بودجەی زیادكردوەو بەوەش حكومەت ناتوانێت بودجەیەك پێشكەش بكات كە سەدا 60 كورتهێنانی هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە