کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای تمەنی ئێرانی بە ئاستێكی پێوانەیی دادەبەزێت

.

05:34 PM - 05/07/2020

بەهای تمەنی ئێرانی بە ئاستێكی پێوانەیی دادەبەزێت
 بەهۆی بەردەوامی سزا ئابورییەكانی ئەمریكاو بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو دابەزینی داهاتی هەناردەی كاڵا نانەوتیەكانەوە  سەر لەنوێ‌ بەهای تمەنی ئێرانی دابەزینێكی تری پێوانەیی بەخۆیەوە بینی و بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 21 هەزارو 700 تمەن.
هاوكات لەمیانەی كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ تیمی ئابوری حكومەت حەسەن رووحانی سەرۆكی ئێران رایگەیاند: دوژمنان دەیانەوێت یاری بەبەهای دۆلار و بازاری وەبەرهێنان و زێڕو كانزا بە بەهاكانەوە لەئێراندا بكەن  تاوەكو لەو رێگەیەوە ئامانجەكانیان بەدەست بهێنن بەڵام دەبێت لەوە دڵنیا بن كە لەو كارەدا سەركەوتوو نابن و ناتوانن ئابوری ئێران هەرەس پێ‌ بهێنن.
وتیشی بانكی ناوەندی وڵاتەكەیان توانیویەتی كۆنترۆڵی بازار بكات و لەپاش تێپەراندنی دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆری بازرگانی و هەناردەكردنی كاڵاو شمەك دووبارە سەقامگیری بۆ ئابوری ئێران دەگەرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە