کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت بۆ نزمترین ئاست كەمدەكاتەوە

.

05:31 PM - 05/07/2020

ئۆپیك بەرهەمهێنانی نەوت بۆ نزمترین ئاست كەمدەكاتەوە
 لەپێناو دووبارە بوژانەوەی بازاری جیهانی نەوت و بەرزكردنەوەی نرخی ئەو بەرهەمە  رێكخراوی ئۆپیك ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی خۆی بۆ نزمترین ئاستی 30 ساڵی رابردوو  كەمدەكاتەوە.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی فاینیشیاڵ تربیون  سعودیە زۆرێك لە كۆتوبەندی توندی لەسەر پابەندبوون بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت داناوە  تاوەكو بتوانێت پابەندی جێبەجێكردنی بریارەكانی ئۆپیك پڵەس بێت و لەگەڵیشیدا ئەو چەند وڵاتەی پێشتر لە رێكخراوەكە نەیانتوانیبوو پابەندی جێبەجێكردنی بڕیارەكان ببن  لائێستا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان كەمكردۆتەوە.
هاوكات  لەگەڵ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رێكخراوی ئۆپیك بۆ نزیكەی  22 ملیۆن و 690 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەڵام هێشتا بڵاوبونەوەی فراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكاو زۆرێَك لە وڵاتانی پیشەسازی جیهان بەربەستی لەبەردەم بوژانەوەی بازاری جیهانی نەوت و زیادبوونەوەی قەبارەی خواستەكان دروست كردوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە