کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی دارایی لەبارەی موچەوە دڵنیایی دەدات

.

03:56 PM - 05/07/2020

لیژنەی دارایی لەبارەی موچەوە دڵنیایی دەدات    

بەپێی هەواڵێكی سۆمەریە نیوز محەمەد دەراجی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی مووچەی سێ مانگی ئایندەی فەرمانبەرانی عیراق دڵنیاییداوە و رایگەیاندووە موچەكەیان بەهیچ جۆرێك دواناكەوێت و لەكاتی خۆیاندا دەدرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی راشیگەیاندووە چاوەڕێی پلانێكی وەزیری دارایین كە بەنیازە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی بیخەنە بواری جێبەجێكردنەوە و ئاشكراشیكرد ، بەهۆی ئاڵوگۆڕی پارەوە لە دۆلارەوە بۆ دیناری عیراق پێدەچێت پێدانی مووچە بۆ كاتێكی كەم دوابكەوێت و تەئكیدیشیكردەوە كە پارەی مووچە لەبانكی ناوەندییەوە رەوانەی بانكەكانی رافیدەین و ئەلرەشید و تی بی ئای ، كراون ،راشیگەیاندووە لە داهاتوویەكی نزیكدا لەوەزارەتی داراییەوە نووسراوێك ئاراستەی ئەو بانكانە دەكرێت بەمەبەستی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە