کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیك بلباو و ئیسپانیۆل میوانداری ریاڵ مەدرید و لیگانیس دەكەن

.

03:45 PM - 05/07/2020

ئەتڵەتیك بلباو و ئیسپانیۆل میوانداری ریاڵ مەدرید و لیگانیس دەكەن
ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 34ی خولی یانەكانی ئیسپانیا درێژەی دەبێت، سەرەتا سەعات 3ی دوانیوەرۆ یانەی ئەتڵەتیك بلباو لەیاریگای سان مامیس میوانداری یانەی ریاڵ مەدرید دەكات، كە لەقۆناغی یەكەمدا بەبێ گۆڵ یەكسانبوون، ئەو یارییە بۆ ئەتڵەتیك بلباو گرنگییەكەی لەوەدایە بەبردنەوە دەتوانێت زیاتر لەپلەكانی پێشەوەی ریزبەندی نزیك ببێتەوە كە 48 خاڵی هەیەو لەپلەی 8 دێت، سەرەرای ئەوەی لەدوو یاری رابردوویدا سەركەوتنی تۆماركردو ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە لەنێو یاریگای خۆی، یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگ بە 74 خاڵ، هەوڵی درێژەدان دەدات بەبردنەوەكانی كە لەشەش یاریی رابردویدا سەركەوتنی تۆماركردووەو هەنگاوێكی تر لەبەدەستهێنانی نازناوەكە نزیكی دەكاتەوە و نایەوێت جیاوازیەكەشی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە كەم ببێتەوە كە ئێستا چوار خاڵە.
 سەبارەت بەیارییەكە زێدانی راهێنەر وتی: هازارد ئازاری هەیەو ناتوانین لەو یارییە بەشداری پێ بكەم تا زیاتر مەترسی لەسەر دروست نەبێت ، بۆیە پێدەچێت چوار رۆژ لەیاریگاكان دووربكەوێتەوەو هیوادارین بەشێوەیەكی خێرا بگەرێتەوە، لەیارییەكی تری هەفتەی 34دا یانەكانی ئیسپانیۆل و لیگانیس بەیەكدەگەن ئیسپانیۆل بە 24 خاڵ لەپلەی 20 و لیگانیس بە 25 خاڵ لەپلەی 19ی ریزبەندی دێن، تارادەیەكی زۆر هەردوو یانە بێ ئومێدن لەمانەوەیان لەلالیگا، بۆیە هەموو هەوڵێكیان بۆ بردنەوە دەبێت تا بتوانێت لەنێو ركابەرییەكانی رزگاربوونی ناوچەی سوری دابەزین بن، یارییەكەش بۆ هەردوو یانە قورس و بەهێز دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە