کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی هەفتەی 33ی پریمەرلیگ درێژەی دەبێت

.

03:11 PM - 05/07/2020

یارییەكانی هەفتەی 33ی پریمەرلیگ درێژەی دەبێت
ركابەرییەكانی هەفتەی 33ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا درێژەی دەبێت و ئەمڕۆش چەند یارییەك دەكرێن، لەگرنگترین یارییەكاندا یانەی لیڤەرپوڵ-ی پاڵەوانی ئەم وەرزە لەیاریگای ئەنفڵێد رووبەڕووی یانەی ئەستۆن ڤێلا دەبێتەوەو یارییەكەش سەعات 6 و 30 دەقیقە دەستپێدەكات، لیڤەرپوڵ سەرەرای ئەوەی نازناوەكەی بەدەستهێناوە بەڵام هەفتەی پێشوو بەئەنجامی گەورە بەرامبەر مان سیتی دووچاری شكست هات، بۆیە لەو یارییە دەیەوێت قەرەبووی شكستەكەی بكاتەوە و ئامانجی كلوپ-ی راهێنەری یانەكەش بەدەستهێنانی چەند ژمارەیەكی پێوانەیە كە تەنیا بەبردنەوە دەتوانێت تۆماری بكات، بەڵام ئەنجامی یارییەكە بۆ یانەی ئەستۆن ڤێلا گرنگییەكی زۆری هەیە، چونكە بەبردنەوە دەتوانێت هەنگاوێكی تر لەدابەزین بۆ خولی پلەیەك دووربكەوێتەوە كە پلەی 18ی بە 27 خاڵ گرتووە، لەیارییەكی تری هەفتەی 33دا هەردوو یانەی ساوسهامپتۆن و مانچستەر سیتی لەیاریگای سینت ماری بەیەكدەگەن و سەعات 9ی شەو یارییەكە دەستپێدەكات، ساوسهامپتۆن نایەوێت لەیاریگای خۆی دووچاری شكست بێت و خاڵی تر لەدەستبدات، كە بەر لەو یارییە بە 40 خاڵ لەپلەی 14 دێت لەبەرامبەردا یانەی مانچستەر سیتی هەوڵی درێژەدان دەدات بە بردنەوەكانی كە بە 66 خاڵ لەپلەی دووەم جێگیربووە، بۆیە بردنەوە پێگەكەی بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووەمی ئەم وەرزە بەهێزتر دەكات، بەڵام ئەگەر سزاكەی لەسەر لانەبرێت ئەوا ئەو پلەیە سودێكی گرنگی بۆ نابێت و ناتوانێت لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو بەشدار بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە