کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند یارییەكی هەفتەی 30ی كاڵچۆ بەرێودەچن

.

03:07 PM - 05/07/2020

چەند یارییەكی هەفتەی 30ی كاڵچۆ بەرێودەچن
ركابەرییەكانی هەفتەی 30ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا درێژەی دەبێت و ئەمڕۆش چەند یارییەك دەكرێن، سەرەتا سەعات 6 و 15 دەقیقەی ئێوارە یانەی ئینتەرمیلان لەیاریگای جۆسیپی میاتز رووبەڕووی یانەی بۆلۆنیا دەبێتەوە، ئینتەرمیلان بەر لەو یارییە پلەی سێیەمی ریزبەندی بە 64 خاڵ گرتووەو لەدوو یاری رابردویدا سەركەوتنی تۆماركردووە،بردنەوەش دەیخاتەوە نێو ركابەرییەكانی گرتنی پلەی دووەمی ریزبەندی كە جیاوازی چوار خاڵی هەیە لەگەڵ یانەی لازیۆ، یانەی بۆلۆنیا-ش 38 خاڵی هەیەو لەپلەی 11 دێت، لەقۆناغی یەكەمیدا ئینتەر بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك ئەو یانەیەی دووچاری شكست كردووە، یارییەكی تری ئەو هەفتەیە لەنێوان یانەكانی بریشیاو هیلاس ڤیرۆنا دەكرێت و یانەی پارماش میوانداری یانەی فیۆرەنتینا دەكات، یانەی ئەتڵەنتای چوارەمی ریزبەندی بە 60 خاڵ لەم وەرزە بەئاستێكی بەرز دەردەكەوێت و لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی كالیاری، ئەتڵەنتا لەحەوت یاریی لەسەریەك براوەبووە، یانەی كالیاری-ش بە 39 خاڵ لەپلەی نۆیەمی ریزبەندی دێت، هەوڵدەدات دووبارە بردنەوە بەرامبەر ئەو یانەیە تۆماربكات كە لەقۆناغی یەكەم بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی تۆماركردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە