کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهێزترین یاریی كاڵچۆ لەنێوان ناپۆلی و رۆما دەبێت

.

03:05 PM - 05/07/2020

بەهێزترین یاریی كاڵچۆ لەنێوان ناپۆلی و رۆما دەبێت
ركابەرییەكانی هەفتەی 30ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا بەبەهێزترین و یاری لوتكە كۆتایی دێت كە ئەمشەو یانەی ناپۆلی لەیاریگای سان پاولۆ لەگەڵ یانەی رۆما بەیەكدەگەن و یارییەكەش سەعات 10 و 45 دەقیقە بە كاتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.
هەردوو یانە لەهەفتەی پێشوودا دووچاری شكست بوون، بۆیە ئەنجامی یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگ  دەبێت و چاورێی یارییەكی بەهێز و پڕ لەركابەری دەكرێت، بەتایبەت كە لەقۆناغی یەكەم رۆما بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك براوەبووە كە ئەو یانەیە ئێستا پلەی پێنجەمی ریزبەندی بە 48 خاڵ گرتووەو لەدوو یاریی رابردووش دووچاری شكست هاتووە،  ناپۆلی-ش بە 45 خاڵ لەپلەی شەشەمدا دێت  هەردوو یانە لەرابردوودا 145 یاریان بەیەكەوە كردووە، یانەی رۆما خاوەن زۆرترین بردنەوەیەو 52 یاریی لەبەرژوەندی خۆی تەواو كردووە، لەبەرامبەردا یانەی ناپۆلی 43 بردنەوەی هەیەو لە 50 یاریش بەیەكسانبوون لەیاریگا هاتونەتە دەرەوە، هەروەها یاریزانانی رۆما زۆرترین گۆڵیان تۆماركردووە كە 189 گۆڵەو لەبەرامبەردا رۆما 164 گۆڵی هەیە، گەورەترین ئەنجامیش لەساڵی1997 تۆماركراوەو یانەی رۆما بەشەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ براوەبووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە