کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سانچۆ ئامادەیە روو لەمان یونایتد بكات

.

02:52 PM - 05/07/2020

 سانچۆ ئامادەیە روو لەمان یونایتد بكات
سەرچاوەكانی هەواڵی بەریتانیا ئاشكرایانكردووە جادۆن سانچۆی یاریزانی یانەی بورسیا دۆرتمۆند بەسەرجەم مەرجەكانی یانەی مانچستەر یونایتد رازی بووەو ئامادەیە روو لەو یانەیە بكات.
 سانچۆ لەم وەرزە ئاستێكی بەرزی لەگەڵ دۆرتمۆند پێشكەش كردووەو بۆتە جێگەی سەرنجی چەندین یانەی بەهێزی ئەوروپا، كە لەساڵی 2018ەوە لەریزی ئەو یانەیەو لە 94 یاریدا بەشداربووەو توانیویەتی 34 گۆڵ تۆماربكات، سەبارەت بەچارەنووسی یاریزانی ناوبراو رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردۆتەوە بەرپرسانی مان یونایتد لەگەڵ سانچۆ گفتوگۆیان كردووەو تارادەیەك گەیشتونەتە رێككەوتن، سەرەرای ئەوەی ناكۆیان لەسەر بری بۆندەكە هەیە لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، كە داوای 115 ملیۆن پاوەند دەكات و یانەی مانچستەر یش ئامادەیە 50 ملیۆن پاوەندیان پێ بدات، بەڵام لەگەڵ سانچۆ لەسەر ئەوە رێككەوتون كە بۆندەكە بۆ ماوەی پێنج وەرز بێت و موچەی هەفتانەی 200 هەزار پاوەندی پێ بدەن ئەمەش لەكاتێكدایە هەریەك لەیانەكانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەركابەریدان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە