کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گریزمان ریزی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت

.

02:37 PM - 05/07/2020

گریزمان ریزی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت
میدیاكانی ئیسپانیا گفتوگۆیەكی نهێنی نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس-یان ئاشكراكردووەو ئەگەری هەیە لەكۆتایی ئەم وەرزە ئەنتوان گریزمان ریزی یانە كەتەلۆنییەكە بەجێبهێڵێت.
 رۆژانی رابردوو هەردوو یانە لەگۆرینەوەی دوو یاریزان سەركەوتوو بوون كاتێك ئارسەر میلۆ رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كردو لەبەرامبەردا میرالیم پیانچ دەچێتە بەرشەلۆنە، ماوەیەكە بارودۆخی گریزمان لەریزی بەرشەلۆنە باش نییەو هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە كیكی سیتین-ی راهێنەر ئەو یاریزانەی لەپێكهاتەی سەرەكی دوورخستۆتەوەو بەهۆیەوە پەیوەندیان تێكچووە، سەرەرای ئەوەی یاریزانی ناوبراو لەنۆ یاریی رابردوویدا لەگەڵ بەرشەلۆنە لەتۆماركردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبووە.
 بۆیە سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن ئەگەری هەیە جارێكی تر ئالۆگۆركردنی یاریزان لەنێوان یانەكانی بەرشەو یوڤی رووبدات، كە یوڤی ئامادەیە لەبەرامبەر ئەو یاریزانە دەستبەرداری دۆگلاس كۆستاو ئەدریان رابیۆ ببێت، ئەمەش لەكاتێكدایە یانە كەتەلۆنییەكە كاتێك رابیۆ لەریزی پاریس سان جێرمان بوو هەوڵی دەستەبەركردنی دەدا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە