کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیچ شۆفێرێكی فۆرمۆلاوەن هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە

.

02:27 PM - 05/07/2020

هیچ شۆفێرێكی فۆرمۆلاوەن هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە
سەرەرای دەستپێكردنی ركابەرییەكانی وەرزی نوێی پاڵەوانێتیی فۆرمۆلاوەنی جیهان، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای سەرجەم شوفێرو كاستی تیمەكان و میكانیكەیان بڵاوكرایەوە.
 دوێنی لەسەر حەلەبەی رێد بۆڵ لەنەمسا ركابەرییەكانی وەرزی نوێی فۆرمۆلاوەن دەستیپێكردو بریارە قۆناغێكی تری پاڵەوانێتییەكە هەر لەو وڵاتە و بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەرێوەبچێت، لەمبارەیەوە رێكخەرانی پاڵەوانێتییەكە ئەمرۆ بەیاننامەیەكیان بڵاوكردۆتەوەو ئەوەیان ئاشكراكردووە كە هیچ شۆفێرێك یان ئەندامێكی كاستی تیمە بەشدارەكان و میكانیكییەكان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین و پشكنینەكەیان پاك بووە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە كە لەنێوان هەر پێنج رۆژ جارێك پشكنین بۆ سەرجەم بەشداربووان دەكرێت، تا بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان مامەڵە بكەن و نەبنە هۆكاری بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە، رێكخەرانی فۆرمۆلاوەن ئاشكرایانكردووە كە چوار هەزارو 32 پشكنینیان بۆ سەرجەم بەشداربووانی پاڵەوانێتییەكە كردووەو سەرجەمیان پاك دەرچووەو هیچ كەسێك لەوانەی لەنێو حەلەبەكە ئامادەن هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە