کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تاران: كوشتنی سولەیمانی گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆرستان

.

11:20 AM - 05/07/2020

تاران: كوشتنی سولەیمانی گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆرستان 

عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران  لە لێدوانێكیدا رایگەیاند كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران گەورەترین دیاری ئەمریكا بوو بۆ تیرۆرستان لە ناوچەكەدا، شەمخانی ئاماژەی بەوەش كرد قاسم سولەیمانی رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە روبەروبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەكانی ناوبراو بەرزبنرخێنن.
هەفتەی رابردووش عەلی ئەلقاسی میهر داواكاری گشتی تاران لیستی ناوی ئەو كەسانەی راگەیاند كە دەستیان لە كوشتنی سولەیمانیدا هەبووە و ئاشكراشیكرد وڵاتەكەی داوای لە پۆلیسی ئینتەرپول كردووە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەستگیربكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە