کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە كەركوك پشووی رەسمی راگەیەندرا

.

11:07 AM - 05/07/2020

لە كەركوك پشووی رەسمی راگەیەندرا   

شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای كەركوك لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانس كۆبوەوە و تێیدا بڕیاریدا ئەمڕۆ و سبەینێ بكرێتە پشووی رەسمی لە سەرجەم دامەزراوەكاندا جگە لە هێزە ئەمنییەكان و كەرتی تەندروستی لە پارێزگاكەدا ، بڕیاریشدراوە رۆژانە لە سەعات 5:00ی بەیانی بۆ 4:00ی ئێوارە قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەری جێبەجێبكرێت، ئەوەشی خستەڕوو كە هێزە ئەمنییەكانی كەركوك رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێ دەكەن و لەو كاتانەی كە دیاریكراون ، تەئكیدیشیكردەوە كە دەروازە سنوورییەكان بە داخراویی دەمێنەوە.
شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای كەركوك ئاشكراشیكرد رێكارە خۆپارێزییەكان لە نێو پارێزگاكەدا بەگشتی بازار و شوێنە گشتییەكان بە تایبەت چڕدەكرێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە