کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پسپۆڕانی چین ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرەتا لەئەوروپا دەركەوتووە

.

10:29 PM - 04/07/2020

پسپۆڕانی چین رایدەگەیەنن سەرەتا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەوروپاوە دەركەوتووە نەوەك وڵاتەكەیان.
لەكاتێكدا بڕیارە هەفتەی داهاتوو رێكخراوی تەندروستی جیهانی وەفدێك ڕەوانەی چین بكات بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی سەرچاوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەتائێستا تووشی زیاتر لە 11 ملیۆن كەس بووە لەجیهاندا ، كاربەدەستانی چین ئەوەیان خستەڕوو سەرەتا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئیسپانیاوە دەركەوتووە نەوەك شاری وۆهان هەروەك دەزانرێت.
لەوبارەیەوە تسنگ قوانگ گەورە راوێژكاری تەندروستی حكومی چین بەرۆژنامەی گلۆباڵ تایمزی راگەیاند: پێویستە لێكۆڵینەوە بكرێت لەوڵاتانی دیكە وەك سەرچاوەی ئەسڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پسپۆڕانی تەندروستی چین ئاماژەیان بەوەكرد سەرەتا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئییسپانیاوە سەریهەڵداوە و ئەو ڤایرۆسە كوشندەیە دۆزراوەتەوە لەپشكنینی نمونەیەكی ئاوەڕۆی ئەو وڵاتە لەمانگی ئازاری رابردوودا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە