کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەرێم 204 تووشبووی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

.

10:26 PM - 04/07/2020

دووسەد و چوار تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان تۆماركرا.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەڕاگەیاندراوێكدا ئاماری تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پشكنین و چاكبووانی لە 24 سەعاتی رابردوودا بڵاوكردەوە و لەو ماوەیەدا 204 تووشبووی نوێ تۆماركراوە و 25 تووشبوویان لەهەولێر و 108 تووشبوو لەسلێمانی و 68 لەگەرمیان و 3 تووشبوو لەدهۆك تۆماركراوە و هەروەها 268 تووشبوو چاكبوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە24 سەعاتی رابردوودا 1569 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوە  كەزۆرترین پشكنینان لەسلێمانی بووە و هەروەها 9 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە تۆماركراوە كە قوربانیەكیان لەگەرمیان و ئەوانی تر لەسلێمانی بووە.
كۆی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان حەوت هەزار تووشبووی تیپەڕاند و لەو رێژەیە 2539 تووشبوو چاكبوونەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە