.
10:18 PM - 04/07/2020
، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی موریدان و په‌یڕه‌وكارانی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی و ساداتی به‌رزنجه له كوردستان و جیھان كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌ڕێزان موریدان و په‌یڕه‌وكارانی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی و ساداتی به‌رزنجه له كوردستان و جیھان
زۆر به‌داخه‌وه ھه‌واڵی كۆچی دوایی جه‌نابی (شێخ محه‌مه‌دی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی كه‌سنه‌زانی) ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له ھه‌موو جیھان ـ مان پێگه‌یشت.
مامۆستا، وه‌ك خوداناسێكی گه‌وره و ئاین په‌روه‌ری جیھانی، خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی ئاینی و ڕۆحی فراوانی موریدان و په‌یڕه‌وكارانی ته‌ریقه‌تی قادری بوو له ھه‌موو جیھاندا.
له ماوه‌ی ژیانیدا، ڕۆڵێكی یه‌كجار كاریگه‌ر و به‌رچاوی بینیوه له به‌رقه‌راربوونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و، ئاڕاسته‌كردن و ھاندانی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و كاری چاكه خوازی، ژیانئاوایی یه‌كجاره‌كی مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی كه‌سنه‌زانی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له لای موریدانی و كۆمه‌ڵگای كورده‌واریمان به‌جێھێشت، داواكارین له خوای گه‌وره ئارامی و سه‌بووری به ھه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، خوالێخۆشبووش به به‌ھشتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
"انا لله وانا الیه را‌جعون"
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە