کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پسپۆڕێكی ئابووری: ئەمساڵ نرخی نەوت دەگاتە 55 دۆلار

.

09:13 PM - 04/07/2020

 (حەمزە جەواهیری) پسپۆڕی ئابووری عیراقی پێشبینی دەكات، تاكۆتایی ئەمساڵ نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 55 دۆلار‌و هەركاتێكیش نرخی نەوت بەرزبووەوە، دووبارە عیراق پشت بەداهاتی فرۆشتنی نەوت دەبەستێتەوە.
(جەواهیری) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوای رێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت بەشێوەیەكی تەدریجی بەرزبۆتەوە‌و لە كۆتایی ئەمساڵدا نرخی یەك بەرمیل دەگاتە 55 دۆلاری ئەمریكی.
وتیشی، كردنەوەی كارگەكان‌و لابردنی بەربەستەكان لەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی كۆرۆنا، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو، بەدوای ئەمەشدا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبینین.
ئەو پسپۆڕە ئابوورییە ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، راستەوخۆ عیراق دەگەڕێتەوە سەر سیاسەتی پشت بەستن بە نەوت وەكو تاكە سەرچاوەی داهات‌و فەرامۆشكردنی هەر پلانێكی تر كە بۆ گەشەپێدانی ئابووری‌و هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات دانرابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە