.
09:08 PM - 04/07/2020
بەڕێز / کاک شێخ نەهرۆ شێخ محەمەدی کەسنەزانی و بنەماڵەی بەڕێز شێخ محەمەدی کەسنەزانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک (شێخ محەمەد کاسنەزانی)م پێگەیشت.
لەدەستدانی مرۆڤێک وەک (شێخ محەمەد کەسنەزانی) کە پێگەیەکی گەورەی ئاینی و کۆمەڵایەتیان هەبوو، داخێگی گرانە و هەموولایەکی نیگەران و خەمبار کرد.
کاک شێخ محەمەد کەسنەزانی، جگە لەوەی ڕابەرێکی ئاینی و کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی بوو، لەهەمان کاتدا مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر بوو، زۆرجاریش هاوکاری شۆڕش بووە.
پرسە و سەرەخۆشیتان ئاراستە دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەیەزدانی مەزن داواکارم سەبووریتان بداتەوەو دواناخۆشیتان بێت.
عومەر فەتاح
4/7/2020
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە