.
05:28 PM - 04/07/2020
یانەی بایرن میونشن بەرەسمی گەیشتنە رێككەوتنی لەگەڵ لیرۆی سانی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی راگەیاند و بۆندی لەگەڵ ئیمزاكرد دوای بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێكردووە و لەیەكەم هەنگاویدا بۆندی لەگەڵ لیرۆی سانی ئیمزا كرد كە بۆندەكە بۆ ماوەی پێنج وەرز و تا ساڵی 2025ە هەروەها نرخی گرێبەستەكەش بری 50 ملیۆن یۆرۆیە ئەمەش دوای ئەوەی پشكنینی پزیشكی بەسەركەوتووی ئەنجامدا سانی ساڵانە لەریزی یانە باڤارییەكە بری 17 ملیۆن یۆرۆی وەك موچە پێدەدرێت و لەریزی یانە باڤارییەكە درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت بریاریشە لەهەفتەی داهاتووەوە لەگەڵ یانەكە مەشق و راهێنان دەستپێبكات جێگەی باسە لیرۆی سانی لەساڵی 2016ەوە پەیوەندی بەیانەی مانچستەر سیتی-ەوە كردبوو لەو ماوەیە لە 135 یاریدا بەشداریی كردووە و توانیویەتی 39 گۆڵیش تۆمار بكات هەروەها رۆڵی لەبەدەستهێنانی حەوت نازناوی خول و پاڵەوانێتییەكانی ئینگلتەرا هەبووە لەگەڵ مانچستەر سیتی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە