کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی ئامادەنییە بۆندەكەی نوێ بكاتەوە

.

05:27 PM - 04/07/2020

سەرچاوەكانی هەواڵی ئەوروپا ئاشكرایانكردووە لیۆنێل میسی هێرشبەری ئەرجەنتینی ئامادەنییە بۆندەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە نوێ بكاتەوە  خۆرخێ –ی باوكی یاریزانی ناوبراو كە لەهەمان كاتدا بەرێوەبەری كارەكانیەتی  ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە لەگفتوگۆدایە بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكە و لەسەر داوای ئەو یاریزانەش گفتوگۆ راگیراوە  كە دواجار لەساڵی 2017 گرێبەستەكەی نوێكردۆتەوە و لەساڵی 2005ەوە لەریزی تیپی یەكەمی یانەكە یاریی دەكات  هۆكاری ئەو بریارەی میسی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەچەند بریارێكی یانەكە نارازییە لەگەڵ ئەوەی پێیوایە نابێت ئەركی زیاتری لەنێو یاریگا بخرێتە ئەستۆ  بەجۆرێك لەدوای دەستپێكردنەوەی یارییەكانی لالیگا میسی لەسەرجەم یارییەكان بەشداربووە و تاكە یاریزانی خولەكە بەو شێوەیە یاریی كردبێت  بۆیە میدیاكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە یاریزانی ناوبراو دەیەوێت وەرزی داهاتوو ریزی یانەكە بەجێبهێڵێت كە ماوەی بۆندەكەشی تەواو دەبێت  لەهەمان كاتدا لیۆ نایەوێت لەنێو ركابەرییەكانی پێشەنگ بوون لەئاست و بەدەستهێنانی نازناو و هەروەها دەستكەوتی دارایی دووربكەوێتەوە  بۆیە چاودێرو شارەزایان پێیانوایە ئەو یاریزانە هەر لەئەوروپا درێژە بەیاریكردن دەدات هەرچەندە لەپێشوودا ئاشكرایكردووە خەونی گەرانەوەیە بۆ ئەرجەنتین و بەر لەوازهێنانی یاریكردن لەریزی یانەی نیولز ئۆڵد بۆیزی وڵاتەكەی یاریی بكات  جێگەی باسە لەیاریی رابردووی بەرشەلۆنەدا میسی توانی گۆڵی ژمارە 700 لەژیانی یاریكردنیدا تۆماربكات  لەو ژمارە گۆڵەدا 630 گۆڵی لەخولی یانەكانی ئیسپانیا بووە و 70 گۆڵیشی بە دریًَسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمار كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە