کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیكۆمەدرید لە یاریگای خۆی براوەبوو

.

05:21 PM - 04/07/2020

شەوی رابردوو ركابەرییەكانی هەفتەی 34ی لالیگا دەستیان پێكرد و لە یەكەم رووبەروو بوونەوەی ئەو هەفتەیەشدا  یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ پێشوازی لە یانەی ریاڵ مایۆركا كرد  لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی یانە مەدریدیەكە فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 29 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن و ئەلڤارۆ مۆراتاش توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات  لەگەڵ دەست پێكردنی گێمی دووەمی یاریەكە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 49 شدا مۆراتا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد  هەروەها لە دوا دەقیقەكانی یاریەكەشدا یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 79 شدا كوكی گۆڵی دڵنیایی بەخشیە یانەكەی  سەرەنجام یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید بە 3 گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لە یانەی ریاڵ مایۆركا بردەوە و بە كۆكردنەوەی   62 خاڵیش پێگەی خۆی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەكە بەهێز تر كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە