کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ و چێڵسی رووبەڕووی ولڤەرهامپتۆن و واتفۆرد دەبنەوە

.

05:15 PM - 04/07/2020

هەر لەدرێژەی یارییەكانی هەفتەی 33ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرادا ئەمشەو  دوو یاریی تر بەرێوەدەچن  سەعات 7 و 30 دەقیقەی سەر ئێوارە یانەی ولڤەرهامپتۆن لەیاریگای مۆلینیۆ میوانداری یانەی ئارسناڵ دەكات  یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگییەكی زۆری هەیە  ولڤەرهامپتۆن لەگەڵ دەستپێكردنەوەی یارییەكانی پریمەرلیگ ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و هەر سێ یارییەكەی رابردووی بردۆتەوە ە بە 52 خاڵیش پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتووە  بە بردنەوەش دەتوانێت سود لەئەنجامی نەخوازراوی چەند یانەیەك وەربگرێت و هەنگا و بەرە و پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی بنێتێت  لەبەرامبەر بارودۆخی یانەی ئارسناڵ وەك پێویست نییە و بە 46 خاڵ لەپلەی هەشتەم دێت سەرەرای ئەوەی لەدوو یاریی رابردویدا لەخولەكە براوەبووە  بەڵام لەسێ یاریی نێوان ئەو دوو یانە ئارسناڵ هیچ سەركەوتنێكی نییە و لەدوو یاریی یەكسانبوون و ولڤەرهامپتۆنیش یارییەكی بردۆتەوە  یانەی چێڵسی لەم هەفتەیە لە یاریگای ستامفۆرد بریچ بەرامبەر یانەی واتفۆرد یاریی دەكات كە سەعات 10ی شەو دەستپێدەكات  چێڵسی دوای ئەوەی لەگەڵ دەستپێكردنەوەی یارییەكان ئاستێكی بەرزی پێشكەش دەكات و دوو بردنەوەی تۆماركرد  بەڵام لەیاریی هەفتەی پێشوو دووچاری شكست هات و ئەو یارییە گرنگییەكی زۆری بۆی دەبێت  چونكە بەبردنەوە پارێزگاری لەپلەی چوارەم دەكات كە ئێستا خاوەنی 54 خاڵە  بەهەر ئەنجامێكی نەخوازراویش ئەگەری لەدەستدانی پێگەكەی هەیە بەڵام یانەی واتفۆرد لەناوچەی سوری دابەزینە بۆ خولی پلەیەك كە بە 28 خاڵ پلەی 17ی ریزبەندی گرتووە  دووچاربوونی بەهەر ئەنجامێكی خراپ ئەوا زیاتر بێ ئومێدی دەكات تا بتوانێت پارێزگاری لەمانەوەی بكات لەپریمەرلیگ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە