کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ هەفتەیەكی نوێی پریمەرلیگ دەستپێدەكات

.

05:12 PM - 04/07/2020

یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا پێ دەنێتە هەفتەیەكی نوێ و هەنگاوێكی تر لەكۆتایی نزیك دەبێتەوە   ئەمڕۆ بەیاریی نێوان هەردوو یانەی نۆریچ سیتی و برایتۆن یارییەكانی هەفتەی 33 دەستپێدەكات  یانەی مانچستەر یونایتد لەیاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری یانەی بۆرنمۆس دەكات و یارییەكە سەعات 5 دەستپێدەكات  كە لەقۆناغی یەكەم بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەو یانەیە دۆڕاوە  مان یونایتد لەدوو یاریی رابردوو براوە بووە و بە  52 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە  بۆیە دەیەوێت لەو یارییەش سەركەوتن تۆماربكات تا سود لەهەر ئەنجامێكی نەخوازراوی یانەكانی چێڵسی و لیستەر سیتی وەربگرێت و دوو پلە بچێتە سەرووی ریزبەندی  یانەی بۆرنمۆس لەناوچەی سوری دابەزینە بۆ خولی پلەیەك و هەوڵی دەستەبەركردنی ئەنجامێكی باش دەدات تا بتوانێت لەو ناوچەیە رزگاری ببێت كە پلەی پێش كۆتایی ریزبەندی بە 27 خاڵ گرتووە  هەر لەو كاتەدا یانەی لیستەر سیتی لەیاریگای وۆكەرز لەگەڵ یانەی كریستاڵ پاڵاس بەیەكدەگەن  ئامانجی لیستەر سیتی سێ خاڵی یارییەكەیە تا لەپلەی سێیەم بمێنێتەوە  هەرچەندە لەسێ یاریی رابردوو بردنەوەی تۆمارنەكردووە و شكستێك و دوو یەكسانبوونی هەیە  یانەی كریستاڵ پاڵاس-یش بەر لەو یارییە 42 خاڵی هەیە و لەپلەی 12 دێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە