.
04:26 PM - 04/07/2020
به‌ڕێزان: شێخانی ته‌ریقه‌تی قادری و خزمانی كه‌سنه‌زانی
خانه‌واده‌و كه‌سوكاری شێخ محه‌مه‌دی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی كه‌سنه‌زانی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی شێخ محه‌مه‌دی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی كه‌سنه‌زانی سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له جیهانم بیست، دڵگران و خه‌مبارم، هاوبه‌شی ئه‌و خه‌مه قووڵه‌تانم.
شێخ محه‌مه‌دی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی كه‌سنه‌زانی پیاوێكی قاره‌مان، دیندارو له‌خواترس بوو، له ته‌مه‌نی پڕ به‌ره‌كه‌تی خۆیدا له‌ڕێگای ئایین و خواپه‌رستی و له‌ڕێگای ته‌ریقه‌تی قادریه‌وه له‌پاڵ خواپه‌رستی و تاعه‌ت و عیباده‌تدا خزمه‌تێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی پێشكه‌ش كردووه، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد و بۆشاییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی دروست كرد، ئه‌سته‌مه شوێنی كه‌ڵه‌پیاوێكی ئاوا به ئاسانی پڕ بكرێته‌وه.
بۆ ئه‌م خه‌مه قووڵه‌و له‌ده‌ستدانی شێخ محه‌مه‌د هاوخه‌می قووڵی خۆم ده‌رده‌بڕم، داواكارم له‌خوای گه‌وره سه‌بووری به هه‌موومان و شێخ و موریدانی ته‌ریقه‌تی قادری ببه‌خشێ و شێخی كۆچكردوو جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە