کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاخێک بۆ بەرهەمی ناوخۆ !!

.

02:17 PM - 04/07/2020

سەرکۆ یونس
ساڵانە خاوەن پرۆژەکشتوکاڵی و جوتیارو خاوەن ڕەزوباخەکانی کوردستان هەوڵ یٔەدەن بەرهەمەکانیان لەمیوە و گەنم و جۆ و دانەوێڵە و بەرهەمی سەوزە و تەڕەکاڵی بەهارەو هاوینە بخەنە بازاڕەکانی کوردستانەوە بەهیواو یٔومێدی دەستکەوتنی داهات و دابینکردنی بژێوی ژیان بۆ خۆیان و ماڵ و مناڵەکانیان، بەڵام بەداخەوە وەک پیشەی هەموو ساڵێک ڕەنجەکەیان بە فیڕۆ دەڕوات بەهۆی نەبونی نرخێکی گونجاو بۆ بەرهەمەکانیان تا بتوانن بەردەوام بن و تێچونی خەرجیەکانیان بۆ پڕ بکاتەوە. بەداخەوە وەک دەبینین لێرەو لەوێ جوتیار و خاوەن بەرهەمەکان بەهۆی ساغ نەبونەوەی بەرهەمەکانیانەوە بەناچاری و بە چاوی پڕ فرمێسک و حەسرەتەوە وبەیٔاخ وداخێکی نایٔومێدانەوە بە بەرچاوی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کشتوکاڵەوە بەرهەمەکانیان فڕێ دەدەن و بەرەڵاکردنی کێڵگە و مەزراکانیان بووەتە پیشەی ساڵانەی بەشێکی زۆری جوتیاران.
خۆشبەختانە بەبێ چاودێری و پلانی حکومی جوتیارانی کوردستان ساڵانە بەرهەمی ناوخۆی کشتوکاڵی بەڕێژەی گونجاو زیاد دەکەن و بەرهەمەکانیان دەخەنە بازاڕەکانی هەرێمەوە کە لەڕووی چۆنایەتی و چەندایەتیەوە زۆربەی کات کێبڕکێ ی بەرهەمی هاوردەی یٔێرانی و تورکی دەکات  و دەتوانین بڵێن لەم کاتەدا بەشی پێویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و لەهەندێ بەرهەمدا زیاتر لە پێویستی ناوخۆ دابین دەکرێت کە پێویستە هەناردەی بازاڕی وڵاتانی ناوچەکە بکرێت و ساغ بکرێنەوە.بەڵام جارێکی تر بە داخەوە بەهۆی نەبونی یاسای گونجاو و نەبونی پلانی یٔابوری و کشتوکاڵی و گرنگی نەدانی لایەنەپەیوەندیدارەکانی تایبەت بە کشتوکاڵ بە بەرهەمی ناوخۆیی و چەندین هۆکاری تر ساڵانە لەوەرزی گەشتنی بەرهەمە خۆماڵییەکاندا توشی دیاردەی ساغ نەکردنەوە و کێشەی بەبازاڕکردنی بەرهەمەکان دەبینەوە.هەر لەفرۆشتنی گەنم  بە حکومەتی عێراقی کە ساڵانە ڕێژەی وەرگرتنی بڕی گەنمی کوردستان کەمتر دەکات و سەرەڕای پێنەدان و دواکەوتنی پارەکەی و بەناچاری جوتیارانی هەرێم بەشێکی زۆری بەرهەمی گەنم لەبازاڕدا بەنرخێکی نزم دەفرۆشن.هەروەها نەبونی بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی تەماتەو خەیارو کولەکە و بامێ و باینجان و شوتی و کاڵەک وسەرجەم بەرهەمەخۆراکییەکانی وەرزی هاوینە و هەتا پێ گەشتنی ترێ و هەناری کوردستان بەدەگمەن بەرهەمێک لەم بەرهەمە گرنگ و ستراتیژیانەی هەرێم نرخێکی گونجاو بەدەست دەهێنێت تا خاوەن بەرهەم و جوتیاران بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن و بەردەوام بن لەسەر کارو پیشەکەیان.
بەکورتی یٔەو هۆکارانە دەستنیشان دەکەین کەبوونەتە ڕێگر لەبەردەم بوژانەوەی بەرهەمی ناوخۆدا.
- 1- نەبونی پلانی یٔابوری و کشتوکاڵی ستراتیژی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە و گرنگی نەدان بەم کەرتە ستراتیژییە کە کوردستان خاوەنی زۆربەی ڕەگەزەکانیەتی(یٔاو وهەوا و خاک و دەستی کار)
- 2- گرنگی نەدان بە بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی چ لەناوخۆی هەرێم و دەرەوەی هەرێم و نەبونی یٔاسانکاری بەبازاڕکردنی بەرهەمەکشتوکاڵیەکان
3- نەبونی تەنسیق و هەماهەنگی لەنێوان جوتیاران و نەبونی زانیاری تەواو لەسەر پێویستییەکانی دانیشتوان.هەندێ جار چاولێکەری لەبەرهەمهێنانی جۆرێکی دیاری کراودا دەبێتە هۆی زۆری بەرهەمەکەو سەریٔەنجام ساغنەکردنەوەی لەبازاڕەکاندا.
4- نەبونی یاسایەک بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و پاڵپشت کردنی لەڕێگای دارایی و نرخ و باجی گومرگییەوە.
5- کرانەوەی بەردەوامی خاڵە سنوریە بازرگانیەکانی هەرێم بە ڕووی بەرهەمی دەرەکی و نەبونی باجی گومرگی بەرز لەسەر هاوردەنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.
6-  نەبونی بازاڕی گونجاو بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی بەرزو نزمی لەنرخەکاندا ناسەقامگیری بازاڕی لێ دەکەوێتەوە.
7- لاوازی کەرتی پیشەسازی تایبەت بە پیشەسازی کردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بەتایبەت بۆ تەماتەو هەنارو ترێ و زۆربەی یٔەو بەرهەمەکشتوکاڵیانەی کەدەچنە بواری پیشەسازییەوە.
8- نەبونی ساردکەرەوە(براد) بۆ هەڵگرتنی بەرهەمەکشتوکاڵیەکان لەکاتێکەوە بۆ کاتێکی تر بەمەبەستی پاراستن و خستنە بازاڕی لە کاتێکی گونجاودا.
9- قۆرخکاری لەهەندێ عەلوەی شارەکاندا دەبێتەهۆی زەرەرو زیان گەیاندن بە جوتیار و سەریٔەنجام قورسایی زەرەرەکان لەسەر شانی خاوەن بەرهەم دەوەستێت.
- *ئابوریناس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە