.
01:52 PM - 04/07/2020
شێخ محەممەدی شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی كەسایەتی ناسراوی ئاینی كوردستان و سەرۆكی تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریكا كۆچی دوایی كرد. شێخ محەممەد ساڵی 1938 لە گوندی كربچنەی سەر بە شارۆچكەی سەنگاو لەدایكبووە، لەدوای كۆچی دوایی شێخ عەبدولكەریمی باوكی، بە سەرۆكی تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوە.
لە سەرەتای مانگی شووباتی ئەمساڵ باری تەندروستیی شێخ محەممەد تێكچووە و رەوانەی نەخۆشخانەكانی ئەمریكا كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە