کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە دوو هەفتەی داهاتودا ئەنجامی تاقیكردنەوەی چەند چارەسەرێكی كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێت

.

01:44 PM - 04/07/2020

تێدرۆس ئەدهانۆم گیبرسوس بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەدوو هەفتەی داهاتودا ئەنجامی تاقیكردنەوە سەرەتاییەكانی ئەوچارەسەرانەی كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێن، كە پێشبینی كراوە وەك چارەسەر بۆ  ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاربهێندرێت.
لای خۆشییەوە  مایك رەیان بەڕێوەبەری پڕۆگرامی دۆخە لەناكاوەكان لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی فراوان بە چەندین وڵاتی جیهاندا بڵاوبۆتەوە، بە پێویستیشی زانی هاوڵاتیان بەشێوەیەكی تەواو پابەندی رێنماییە خۆپارێزی و تەندورستییەكان بن بۆ رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە