کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە روسیا 168 گیان لەدەستدان و 6632 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

.

01:41 PM - 04/07/2020

تەندروستی روسیا ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە 24 سەعاتدا 6 هەزار و 632 توشبووی نوێ و 168 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.
تەندروستی روسیا ئاماژەی بەوەشداوە كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە روسیا بووە بە 674 هەزار و 515 حاڵەت.
بەپێی نوێترین ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی روسیا لە دوای هەریەكە لە ئەمریكا و بەرازیل لە ریزبەندی سێیەمی وڵاتانی جیهانی دێت لە زۆری ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە