کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی شێخ محەممەدی شێخ عەبدولكەریم كەسنەزان دەكات

.

01:23 PM - 04/07/2020

بنەماڵەی شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی

مورید و دە‌روێشانی تەریقەتی قادری كەسنەزانی لەكوردستان و جیهان

هەواڵی كۆچی دوایی جەنابی شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم رابەری تەریقەتی قادری كەسنەزانی لە نەخۆشخانەیەكی ویلایە‌تە‌ یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، خەمبار و نیگەرانی كردین. لەم ماتەمە گەورەیەشدا پرسەو سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەین و بەشداری خەمتانین.

شێخ محەممە‌د كەسایەتی و رێبەرێكی چاكەخواز و ناسراو وكاریگەری ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان و نشیتمانپەروەرێكی دۆستی نزیكی سە‌رۆك مام جەلالی رابەرمان بوو، لەدەستدانیشی خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموولایەك.

جێگای شێخ محەممە‌د بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبوریی هەموو لایەك بداتەوە.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە