کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەسەن رۆحانی دەبێت هاوڵاتیان لە شوێنە گشتییەكان دەمامك بەكاربهێنن

.

01:20 PM - 04/07/2020

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای وڵاتەكەی، چەند رێكارێكی نوێی بۆ خۆپاراستن و رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراكرد، لەنێویاندا بەكارهێنانی ماسك لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەكان و دامەزراوە حكومی و تایبەتەكاندا.
 حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەو كۆبوونەوەیەدا رایگەیاند دەبێت هەموو هاوڵاتیان ماسك بەكاربهێنن، راشیگەیاند: ئەو فەرمانبەرانەی لە دامەزراوەكان و شوێنی كارەكانیاندا ماسك بەكارنەهێنن بە نەهاتوو ئەژماردەكرێن و لێپرسینەوەیان لێدەكرێت.
حەسەن رۆحانی راشیگەیاند توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا نەنگی نییە و پێویستە هەركەسێك توشی ئەو نەخۆشییە بووە وەك واجبێكی دینی و كۆمەڵایەتی ئاشكرای بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە