کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاستەنگ لەبەردەم جێبەجێكردنی یاسای هەڵبژاردن هەیە

.

01:09 PM - 04/07/2020

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بەهۆی ململانێی سیاسی تائێستا نەتوانراوە سنوری 80 قەزا و ناحیە لە چوارچێوەی بازنەكانی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی یاسای هەڵبژاردنی نوێنەران یەكلایی بكرێنەوە، ئەوەش بۆتە بەربەست لەبەردەم ناردنی یاساكە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار.
ئەڵماس فازڵ، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، هەرچەندە رۆژی 6ی حوزەیران سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران داوایكردوە كۆنوسی كۆتایی یاسای هەڵبژاردنەكان،  بخرێتەبەردەم نوێنەران بۆ ئەوەی پەسەندبكرێت، چونكە تا یەكلایكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن یاساكە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە رابردوودا لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەندامانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی بانگهێشتكردوە و لەبارەی ئامادەكارییەكان و میكانیزمی جیاكردنەوەی دەنگەكان گفتوگۆیان كردووە.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردەوە،  ململانێكان لەسەر زیاتر لە 80 قەزا و ناحیە لە سنوری پارێزگا جیاوازەكان بونی هەیە و تائێستا یەكلایی نەكراوەتەوە كە چۆن دەكرێن بە بازنەی هەڵبژاردن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە