کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هادی عامری بەهۆی كاریكاتێرێكەوە هێرش دەكاتە سەر سعودیە

.

01:05 PM - 04/07/2020

بە هۆی كاریكاتێرێك كە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەسەر عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق بڵاویكردوەتەوە, هادی عامری لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت جارێكی تر رژێمی ئالسعود لە رێی رۆژنامە زەردەكەی شەرقولئەوسەتەوە هەموو هێڵە سوورەكان و بەها باڵاكانی گەلی عیراقی پێشێلكرد و قسە لەسەر پێگەی عەلی سیستانی دەكات , سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح راشیگەیاند سیستانی رۆڵی گەورەی هەبووە لە پاراستنی سەروەری نیشتمانی عیراق و پەرۆش بووە بۆ پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی و پاراستنی عێراق لە تیرۆری داعش, دەشڵێت بڵاوكردنەوەی كاریكاتێرەكە بەڵگەیەكی ترە لەسەر سعودیە كە رق و كینەی شاراوە و دوژمنایەتییە بەرامبەر بە عێراق, و تۆمەتباریشی كردەوە بەوەی پێشتر هەزاران خۆكوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان بۆ كوشتنی عێراقییەكان ناردووە, هادی عامری داواشی لە حكومەتی عێراق كرد لە رێی وەزارەتی دەرەوەوە هەڵوێستی رەسمی هەبێت و رێوشوێنی پێویستیش بۆ وەڵامدانەوەی ئەو سوكایەتییە بەرامبەر بە سیستانی بگرێتەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە