کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ى.ن.ك و سەنتەری ئۆڵف پاڵمەی سۆسیال دیموکراتی سوید و چەند حزب و ڕێکخراوێکی فکری کۆبونەوە

.

08:50 PM - 03/07/2020

 یٔەمڕۆ ۲٠۲٠/۷/۳ هەڤاڵ سەرکەوت محمد غفور یٔەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە ،لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ سەنتەری یٔۆڵف پاڵمێ ی سویدی و چەند حزب و  ڕێکخراوێکی فکری  کۆبونەوە ، بە بەشداری حزبەکانی( کۆنگرەی نیشتمانی یٔەفریقا ــ تەکەتولی تونس و هەرەها بەشداری بەشێک لە یٔەندامانی هاوپەیمانی پێشکەوتووخوازان لە فلیپین ــ سانتیاگۆ ،چیلی ــ یانگۆن ، میانمار- کرواتیا- بۆسنیا – زیمبابۆی – هۆڵەندا و نەمسا) ، بۆ بەردەوامیدان بەو کۆنفرانس و ۆرکشۆپانەی کە پێشتر بۆ حزبە دەستەخوشکەکانیان ڕێک یٔەخست ، بەڵام لە یٔێستایا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پەرە بە پەیوەندییەکان یٔەدەرێت و نەخشە و پلانی پرۆژەکانی یٔایندە بە کاتی بەشێکی لە سەر یٔۆنڵایەن ( یٔینتەرنێت ) باس کرا.
لەو کۆبونەوەیەدا کە هەریەک لە هەڤاڵان زانا بێستون یٔەندامی مەکتەب لە بۆردی پەیوەندیەکانی دەرەوە و  سەمیر صالح امین نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ووڵاتی سوید بەشداربوون ، سەرەتا باس لە دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرا ، هەروەها بەرنامەو کاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی ی.ن.ک لەگەڵ پارتە دەستە خوشکەکانمان ، هەروەها باس لە رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی  پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کراو یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هەموو هەوڵ توانای خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یٔەم ڤایرۆسە و هاوکارێکی تەواوی کەرتی تەندروستی دەبێت هەروەها  یارمەتی دەر دەبێت لە گەیاندی ڕێنمایە تەندروستیەکان بۆ کۆمەڵانی خەلک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری یٔەو پەتایە. .
هەرلەو ڤیدیۆ کۆنفراسەدا سەنتەری یٔۆڵفپاڵمێ ی سویدی و حزبە بەشداربووەکان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەمیان کرد لە هاوسەرۆکان و یٔەندامانی یٔەنجومەنی سەرکردایەتی نوێ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە سەرجەم بەرەەوپێشچوونەکان.. 
لەکۆتایدا  چەندین ڕاو سەرنج و پرسیار گەڵاڵە کرا و سەرجەم پرسیارەکان وەڵام درانەوە لە لایەن هەمووانەوە کە تایبەت بوو بە پەیوەندییەکان و پتەوکردنی کاری هاوبەشی یٔایندە لە سەر بنەمایی بەها هاوبەشەکان پەرەپێدانی یٔەزموونی دیموکراسی و چەسپاندنی بناغەسەرەکیەکانی و پەتای ڤایرۆسی کرۆنا هەرگیز ڕێگر نابێت لە کاری  پرۆژەی هاوبەشی و ڕێگا و مێتۆد دەدۆزنەوە بۆیٔەنجامدانی.

ڕاگەیاندنی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە
یەکێتیی نیشـتمانیی کوردســـتان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە