کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی راپەڕین چاكبونەوەی حەوت توشبوی كۆرۆنای راگەیاند

.

06:55 PM - 03/07/2020

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، دوای وەرگرتنی ڕێنمایی و داخڵكردن و مانەوەیان لەكەرەنتینە و سەنتەرەكانی نەخۆشیەگوازراوەكان، ئەمڕۆ حەوت توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین چاكبونەوە و گەڕانەوەكان ماڵەكانیان. ئەوەش هاتووە،  كۆی ژمارەی هاوڵاتیانی چاكبۆوە گەیشتۆتە 37 كەس، تەندروستی راپەڕین هاوڵاتیان-یش دڵنیا دەكاتەوە هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ پاراستنی سنورەكە و توشبوان، داواش  دەكەن هەموان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن و هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە