کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی: مۆڵەتی پرۆژەكانی وەبەرهێنان كرین و فرۆشتنی پێوەكراوە

.

06:52 PM - 03/07/2020

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە نیگەرانیەكی زۆرەوە باسی لە بوونی گەندەڵیەكی زۆر لە پرۆژەكانی وەبەرهێنان لە عیراقدا دەكات و رای دەگەنێت  كە زۆرێك لە مۆڵەتەكانی ئەنجامدانی پرۆژەكانی وەبەرهێنان لە وڵاتدا لەنێوان كەسایەتی و كۆمپانیاكاندا مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی پێوەكراوەو ئەوەش هۆكاربووە بۆ ئەوەی بەشێكیان جێبەجێكردنیان دوا بكەوێت و بەشێكی تریشیان بەو كوالێتیە باشە بە ئەنجام نەگەن كە پێشتر رێكەوتنی لەسەر كراوە.
لەوبارەیەشەوە  سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا   وێرای تەئكیدكردنەوە لەسەر راستی و دروستی ئەو بابەتە بەڵێنیداوە سەرجەم ئەو مۆڵەتەمانەی وەبەرهێنان بكێشێتەوە كە هێشتا بەپێی یاسا جێبەجێ‌ نەكراون.
وتیشی جێگەی شەرمەزارییە كە زۆرێك لە هەلی وەبەرهێنان و مۆڵەتی كاركردن بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنان رەزامەندی لەسەر دراوە بەڵام جێبەجێ‌ نەكراون و لەوەش شەرمەزارتر ئەوەیە ئەو پرۆژانە وەك كاڵایەك كرین و فرۆشتنی پێوەكراوە كەئەوەش دزی و ساختەكارییەكی ئاشكراو بێ‌ پاساوە.
ئاماژەی بەوەشدا هەر مۆڵەتێكی وەبەرهێنان بەخشرابێت و جێبەجێ‌ نەكرابێت وەردەگیرێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە