کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی دەستپێكرد

.

06:50 PM - 03/07/2020

پاش دواكەوتنی بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە وادەی دیاریكراوی خۆی  حكومەتی عیراق پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی بێ‌ هیچ لێبڕینێك دەستپێ‌ كرد.
لەوبارەیەشەوە ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی عیراق كە مووچەكانیان لەرێگەی كاری ئەلیكترۆنیەوە لەبانكەكان وەردەگرن ئەوەیان ئاشكراكردوە لەرێگەی پێگەیشتنی نامەیەكەوە لەوە ئاگاداركراونەتەوە كە مووچەی مانگی حوزەیرانیان بۆ خراوەتەسەر كارتە زیرەكەكانیان و دەتوانن بەپێی ریزبەندی پێدانی مووچەی وەزارەتەكان بۆ وەرگراتنی مووچە سەردانی بانكەكان بكەن.
جێی ئاماژەیە بۆ مانگی حوزەیران خەرجكردنی مووچەی فەرمانی عیراق بەراورد بە مانگەكانی رابردوو بە چەند رۆژێك لە وادەی دیاریكراوی خۆی دواكەوت و  هۆكارەكەشی دەگەرێتەوە بۆ ئەو پیشنیازە جیاوازانەی لەو ماوەیەدا بۆ زیادكردنی بڕی داهاتەكان خرانەروو لەنێویشیاندا پێشنیازی كەمكردنەوەی رێژەیەك لە مووچەی فەرمانبەران و وەرگرتنی قەرزی دەرەكی و ناوخۆی  تا سەرئەنجام لە پەرلەمانی عیراق رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی‌و دەرەكی دراو حكومەتیش پێشنیازەكانی تری تاییەت بە كەمكردنەوەی مووچە فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە