کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆرۆنا 500 ملیۆن دۆلار زیانی بەكەرتی گەشتیاری هەرێم گەیاندوە

.

06:49 PM - 03/07/2020

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاشكرایكرد  كە بڵاوبونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا  زیانی 500 ملیۆن دۆلاری بە كەرتی گەشتیاری هەرێم گەیاندوە.
لەوبارەیەشەوە  نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند: بەراورد بە ماوەی پێش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە ژمارەی گەشتیارانی هەرێم بە ئاستێكی زۆر كەمیكردووەو ئەوەش بۆ خۆی زیانی 500 ملیۆن دۆلاری بە داهاتی كەرتی گەشتیاری لە هەرێم گەیاندوە.
وتیشی: بەتەنها لەماوەی 6 مانگی رابردووی ساڵی 2019دا  ملیۆنێك و 850 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە بەڵام بۆ هەمان ماوە لەمساڵدا ئەو رێژەیە سەدا 80 دابەزیووە.
دابەزینی داهاتی كەرتی گەشتیاری هەرێم و داهاتەكانیشی  لە كاتێكدایە حكومەتی هەرێم بۆ بەرگرتن لەبڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانی راگرتووەو رێگەش نادات گەشتیاران لە وڵاتانی دراوسێوە بێنە هەرێمی كوردستان و لەناوخۆشدا بەپێی پێویستی قەدەغەی هاتووچۆ پەیرەو دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە