کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری بەرگری توركیا بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە لیبیا

.

04:40 PM - 03/07/2020

میدیاكانی لیبیا و توركیا بڵاویانكردەوە، هەریەك لە خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا و یەشار گولەر سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەو وڵاتە گەیشتونەتە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا.
لەو بارەیەوە ئاژانسەكانی هەواڵ لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە ئەو هەواڵەیان پشتڕاستكردەوە و ئەوەشیان خستەڕوو مەبەست لەو سەردانە چاودێریكردنی دۆخی ئاڵۆزی لیبیا و پێگەی سەربازی حكومەتی ئەو وڵاتەیە و بڕیارە لێپرسراوە باڵاكانی توركیا لەگەڵ فەیاز سەراج سەرۆكی حكومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا و لێپرسراوانی سەربازی ئەو وڵاتە كۆببنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە