کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كازمی سوورە لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت

.

09:58 PM - 02/07/2020

 سەرۆك وەزیرانی عیراق سوورە لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت ، لەو بارەوە  حسێن هنداوی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری هەڵبژاردن لەلێدوانێكدا ڕایگەیاند مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتیەكان لەپێناو زامنكردنی پاك و بێگەردێتی ئەو پرۆسەیە و هەروەها بەهۆی ئەوەی بنەمای بەرنامەی حكومی بریتیە لەبەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت.
روونیشیكردەوە یاسای هەڵبژاردنی ئێستا تەواونەبووە و پێویستە لەسەر لایەنە سیاسیەكان گفتوگۆبكەن لەسەر رێگاچارەیەكی گونجاو بۆ رێكەوتن لەسەر شێوازی سیستمی نوێی هەڵبژاردن و لیستی هەڵبژاردن و ئاماژەی بەوەكرد پەرلەمان لێپرسراوێتی هەر دواكەوتنێكی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەئەستۆدەگرێت بەهۆی دیاری نەكردنی وادەیەكی جێگیر بۆ پرۆسەكە.
ئەو ڕاوێژكارە راشیگەیاند پەرلەمان تەنیا لایەنی رێگەپێدراوە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و چەند پێشنیارێكیان پێشكەش كردووە و چاوەڕوانن دەنگی لەسەر بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە