کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپیك 1.84 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەرۆژێكدا كەمكردۆتەوە

.

09:57 PM - 02/07/2020

 رێكخراوی ئۆپیك نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی لەرۆژێكدا كەم كردۆتەوە ، دامەزراوەی كبلەر بۆ زانیاری بڵاویكردەوە وەك جێبەجێكردنی رێكەوتنی كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت لەگەڵ روسیا و هاوپەیمانانی تر، رێكخراوی ئۆپیك مانگی رابردوو رۆژانە 1.84 ملیۆن بەرمیل هەناردەی نەوتی كەم كردۆتەوە بەراورد بە زانیارییەكانی مانگی ئایاری رابردوو.
بەپێی راپۆرتێكی دامەزراوەی كبلەر كە چاودێری هەناردەی نەوت دەكات ، ئاستی هەناردەی نەوتی رێكخراوی ئۆپیك لەمانگی رابردوودا گەیشتۆتە 17 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا و نیوەی ئەو نەوتەی كەمكراوەتەوە هی سعودیە بووە كە ئەو وڵاتە رۆژانە 979 هەزار بەرمیل نەوتی كەم كردۆتەوە.
رێكخراوی ئۆپیك و روسیا و هاوپەیمانەكانی ناسراو بەكۆمەڵەی ئۆپیك پڵەس رێكەوتن لەسەر كەمكردنەوەی هەناردەی نەوتی رۆژانە لەمانگی ئایار لەپێناو قەرەبووكردنەوەی كاریگەری دابەزینی نرخی نەوت و دابەزینی خواستی كڕینی نەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە