کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆفۆن ژمارەیەكی پێوانەیی دەشكێنێت

.

08:37 PM - 02/07/2020

هەرتایبەت بە هەواڵەكانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی   جیان لویجی بۆفۆنی گۆڵچیی بەتەمەنی یانەكە لە هەوڵی ئەوەدایە لە رۆژی شەممەی داهاتوو بەشداری یاری دێربی تۆرنیۆ بكات و ژمارەیەكی پێوانەیی بشكینێت كە چەند ساڵێكە بە ناوی پاولۆ ماڵدینی ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەی سی میلانەوەیە   بە پێی هەواڵێكی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت نزیك لە یانەی خانمە پیرەكە : لەئەگەری بەشداریكردنی بۆفۆن لەو یارییەی تۆرینۆ ئەوا بۆفۆن دەبێتە یەكەم یاریزان لە مێژووی ركابەرییەكانی كاڵچۆ زۆرترین یاری ئەنجامبدات  ئەو گۆڵچیە ئیتاڵیە ژمارەی یارییەكانی لە كاڵچۆ دەگەیەنێتە 648یاری و بەمەش ژمارەكەی ماڵدینی تێدەپەرێنێت كە بەشداری لە 647یاری بەتەنها لەگەڵ رۆسۆنێری كردبوو  بۆفۆن لە ساڵی 1995ەوە لە ریزی یانەكانی ئیتاڵیا تا ئێستا یاریدەكات و جگە لە یەك وەرز پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كرد و هەموو كاروانی وەرزشی خۆی لە ریزی یانەكانی پارما و یۆڤانتۆس بەرێكردووە و لە  ماوەی رابردووشدا ئیدارەی خانمە پیرەكە گرێبەستەكەیان بۆ ماوەی وەزرێكی تر بۆ نوێكردەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە