کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان گواستنەوەی حەكیمی راگەیاند

.

08:36 PM - 02/07/2020

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەرەسمی گواستنەوەی  ئەشرەف حەكیمی یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەكانی راگەیاند   نیراتزۆری لە پێگەی سەرەكی خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویكردۆتەوە : حەكیمی بۆتە یاریزانی یانەكەمان و ئیمزای لەسەر گرێبەستێك كردووە بەو پێیەش تا هاوینی ساڵی 2025لە ریزی ئەو یانە ئیتاڵییە دەمێنێتەوە   لەبەرامبەردا یانەی ریاڵ مەدرید لەبەیانامەیەكدا سوپاس  و پێزانین ئاراستەی حەكیمی دەكات لەبەرامبەر ئەو خزمەتانەی لە ساڵی 2006ەوە لە ریزی ئەكادیمیای یانەكەوە پێشكەشی كردوون   هەرچەندە هەردوو یانە باسیان لە بڕی گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەكردووە بەڵام بە پێی زۆرێك لە راپۆرتە هەواڵیەكان ئینتەرمیلان لەبەرامبەر بڕی 40ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆنیش وەك گۆڕانكارییەكان ئەو بەرگریكارە مەغریبیەی بۆ ریزەكانی گواستۆتەوە و ساڵانەش بڕی 5ملیۆن یۆرۆ وەك مووچە لەریزەكانی نیراتزۆری وەردەگرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە