کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەترسی لەسەر دەستپێكردنەوەی ئێن بی ئەی هەیە

.

01:15 PM - 02/07/2020

تا دێت گومانەكان لەسەر دەستپێكردنەوەی وەرزی تۆپی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا ناسراو بە ئێن بی ئەی زیاد دەكات ئەمەش بەهۆی ترسی زۆرێك لە یاریزانەكان لە كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە هەمان كاتدا رەتكردنەوەی بەشێكی زۆر لە یاریزانان بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكە   وابڕیاریشە ركابەرییەكانی ئەم وەرزەی ئێن بی ئەی لە رۆژی 30ی ئەم مانگە لە ویلایەتی فۆریدا دەستپێبكاتەوە   لەنێو ئەو یاریزانانەی رەتیان كردۆتەوە بەشداری یارییەكان بكەن ئافری برادالی یاریزانی تیپی لۆس ئەنجلس لیكەرزە   لای خۆشیەوە رۆب بیلینكای  راهێنەری ئەو تیپە پاڵپشتی لە یاریزانی ناوبراو دەكات بەو پێیەی بارودۆخی تەندروستی كۆڕەكەی نالەبارە و ناتوانێت درێژە بە یاریكردن بدات   لە لایەكی ترەوە تیپی دینیڤەر ناگتس بەناچاری بڕیاری داخستنی هۆڵی یاریگاكەی دا ئەمەش دوای ئەوەی سێ یاریزانی ئەو تیپە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون   بەڵام ئادەم سیلڤەر رێكخەری بەهێزترین خولی باسكەی جیهان رایگەیاند : هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە و سوورن لەسەر ئەوەی یاریەكان لەو كاتەی بۆی دیاریكراوە ئەنجامبدرێن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە