کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیاری سزادانی مانچستەر سیتی دوادەخرێت

.

01:14 PM - 02/07/2020

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی بەریتانیا پێشهاتێكی نوێیان سەبارەت بە سزادانی یانەی مانچستەر سیتی لە بەشداریكردن لە ركابەری یانەكانی ئەوروپا بریاری پێداوچوونەوە بە سكاڵاكەیان ئاشكرا كرد   یوفا لە ماوەی رابردوودا بەهۆی سەرپێچیكردن لە یاساكانی یاری پاك سزای دوورخستنەوی یانە ئینگلیزیەكەی لە چامپیۆنس لیگ بۆ ماوەی دوو ساڵ دەركرد ئەمەش جگە لەوەی بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ سزای دارایی بەسەردا سەپاند   بەڵام یانە ئینگلیزیەكە لە دادگای دادی وەرزشی ناسراو بە كاس سكاڵای تۆماركرد و داوای پێداچوونەوەی بە بریارەكە كرد   بە پێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە : لە رۆژی 13ی ئەم مانگە دوا بڕیاری دادگا دەدرێت بە یانە ئینگلییزییەكەو لە ئەگەری شكستهێنانی داوای پێداچوونەوەی ستیزن ئەوا پێگەكەی خۆی بە سوودی پلەی پێنجەم ریزبەندی پریمەرلیگ بۆ بەشداریكردن لە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو لە دەستدەدات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە