.
01:14 PM - 02/07/2020
دوا بە دوای بە دەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا لە لایەن یانەی لیڤەرپوڵەوە كە ماوەی 30ساڵە لە بەدەستهێنانی ئەو نازناوە دووركەوتبۆوە محەمەد سەڵاحی هێرشبەری هەڵبژاردەی میسڕ چارەنوسی خۆی لە ریزی رێدز یەكلایی كردەوە و دووپاتیكردەوە لە ریزی ئەو یانەیە درێژە بەیاری كردن دەدات ئەو یاریزانە میسریییە لە لێدوانێكیدا هیوا بەوە دەخوازێت ماوەیەكی زیاتر لە ریزی ئەو یانە ئینگلیزییە بمێنێتەوە و لە ژێر سەرپەرشتی یۆرگن كلۆپی راهێنەر زۆرترین نازناو بە دەستبهێنن سەڵاح لە ماوەی یاریكردنی بۆ یانەی لیڤەرپوڵ بە ئاستێكی بەرزەوە دەردەكەوێت و لە وەرزی 2017بۆ 2018 توانی 32 گۆڵ تۆماربكات و خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتون دەستبەر بكات و تا ئێستاش لە ریزی ئەو یانەیە لە ماوەی ئەم سێ وەرزە نزیكەی 70گۆڵی تۆماركردووە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە